ناس کورد-
لەدوای بەرزبوونەوەی بەشێوەیەکی بەرچاو، نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە وەستا و بەڕێژەیەکی کەم پاشەکشەی کرد، بەڵام هێشتاش بەراورد بە ڕابردوو نرخەکەی بە بەرزی ماوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت ئەمڕۆ (هەینی 4ی حوزەیرانی 2021) بەرمیلیک نەوتی برێنت بەرامبەر 71 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەڕێژەیەکی کەم و 11 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی تێکساس بەرامبەر 68 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەروو 71 دۆلار بۆ یەکەمجارە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆماردەکریت و ئاستێکی پێوانەییە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە ئەو ئاستە.