ناس کورد-
عەلى باپیر ئەمیرى کۆمەڵى دادگەرى رایگەیاند، لێکردنەوەى پاشگرى ئیسلامى پێویستى بووە، بەڵام بەنیازنین دیندارییەکەیان تەنک بکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى باپیر لە وتەیەکدا بۆ رێکخستنەکانى حزبەکەى لەبەریتانیا وتى "بارودخ و عەقڵ و مەنتیق پێویستى دەکرد کە پاشگرى ئیسلامى لەکۆمەڵ بکەینەوە".
وتیشى "تەمەنم بەرەو 60 دەچێت، لەم کۆتایی تەمەنەدا ئەگەر دیندارى و موسڵمانێتى قوڵتر نەکەینەوە بەتەمانین تەنکى بکەینەوە".
کۆمەڵ شوباتى 2021 لە کۆنگرەی چوارەمیدا، ناوی خۆی لە "کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانەوە" کرد بە "کۆمەڵی دادگەریی کوردستان".
لێکردنەوەى پاشگرى ئیسلامى مشتومڕى زۆرى دروستکرد لەناو ئەو حزبەدا دروستکرد و دڵشاد گەرمیانی یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵ بە "هەڵەى ستراتیژى" ناویبرد، بەڵام بەرپرسانى ئەو حزبە لەسەرووى هەمویانەوە عەلى باپیر جەختیان لەپێویستى هەنگاوەکەیان کردەوە.