کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد سەردانی ژمارەیەک ژنە پەرلەمانتاری عێراق بۆ پیرۆزباییکردن لە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە بەغدا، کاردانەوەی لە ناو بەشێک لە میدیا عێراقیەکان دروستکردووە. . ئەمرۆ یەکشەممە 16ى حوزەیرانى 2019، ژمارەیەک لە ژنە پەرلەمانتارە عێراقییەکان بۆ پێرۆزباییکردن لە باڵوێزەکەی ئەمریکا سەردانی باڵیۆزخانەی ئەمریکایان لە بەغدا کرد. . ماسیو تۆڵەر، باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەفەرمی دەست بەکاربوو، بە بۆنەوە بەرپرسانی عێراق و پەرلەمانتاران بۆ پیرۆزباییکردن سەردانی دەکەن. . ئەو پەرلەمانتارانەی سەردانی ماسیو تۆڵەریان کردووە لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی عێراقن، ئەندامی کوردیشیان تێدایە. . ئەوەی بووەتە جێگەی سەرنج، بەشێک لەو پەرلەمانتارانە سەر بەو لایەنە سیاسیانەن کە دژی سیاسەتەکانی ئەمریکان لە عێراق و ناوچەکە. . هاوکات ڕەخنەی ئەوەیان لێگیراوە باڵیوزی نیوزلاندا، لەگەڵ ئەوەی ئافرەتە و لە هەمان ڕۆژدا لە گەڵ باڵیوزی ئەمریکا دەست بەکاربووە کەچی سەردانی ئەویان نەکردووە.