گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى بڵاوبوونەوەى وێنەکان خۆى کوشت

کچێکى 14 ساڵ لەلایەن پێنج کوڕەوە دەستدرێژى کرایەسەر

2021.06.03 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
کچێکى 14 ساڵ لەلایەن پێنج کوڕەوە دەستدرێژى کرایەسەر

ناس کورد-

 

دەسەڵاتدارانى بەلجیکا پێنج کەسیان بە تۆمەتى دەستدرێژى سێکسى بۆ سەر کچێکى تەمەن 14 ساڵ دەستگیر کرد، کە دواتر خۆى کوشتبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى BBC بڵاویکردووەتەوە، دواى ئەوەى کچێکى تەمەن 14 ساڵ چووە بۆ بینینى هاوڕێیەکى لە گۆڕستانى شارى گینت، هاوڕێ کوڕەکەى چوار کوڕى ترى لەگەڵ خۆیدا بردووە و دەستدرێژى سێکسییان کردووەتە سەرى، ئەوەش بەپێى گێڕانەوەکانى کچەکە.

 

کوڕەکان وێنەى تاوانەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە، باوکى کچەکەش ئاماژەى بەوەداوە ئەو وێنانەى بڵاوکرانەوە بووە هۆى ئەوەى بە تەواوەتى کچەکەى بڕوخێت و بەهۆى ئەوەشەوە کۆتایى بە ژیانى خۆى بهێنێت.

 

پێنج کوڕەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەستگیر کراون، سیانیان تەمەنیان کەمترە لە 18 ساڵ و لە دامەزراوەى تایبەت ڕاگیراون، دوانەکەى تریان تەمەنیان 18 و 19 ساڵن و ڕۆژى چوارشەممەى داهاتوو لەبەردەم دادگا ئامادە دەبن.

 

ڕوداوەکە لە بەلجیکا دەنگدانەوەى گەورەى بەدواى خۆیدا هێناوە و سیاسیەکانیشى هێناوەتە دەنگ، سارە شیڵتز وەزیرى کاروبارى دەوڵەت بەڵێنى ئەوەى داوە کە ڕێوشوێنى توند لەسەر بڵاوکردنەوەى وێنەى دەستدرێژى سێکسى لە تۆڕى ئینتەرنێت بگرنەبەر.

 

لەلایەکى ترەوە ڤینسینت ڤان کویکنبۆرن وەزیرى داد لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردووەتەوە، "قێزەونە.. تەنانەت وشەکانیش ناتوانن دەریببڕن، داوا لە قوربانیانى دەستدرێژى سێکسى دەکەم کە سکاڵا تۆمار بکەن، هاوکارى بەردەستە و سیستمى دادوەریى هەموو هەوڵێکى دەدات بۆ دۆزینەوەى تاوانباران و سزادانیان، هەروەها ئەوانەشى ئەو وێنانەیان بڵاوکردووەتەوە ".

 

لیسبیت ستیڤنز شارەزاى بوارى یەکسانى نێوان ڕەگەزەکان دەڵێت، بەدواخەوە حاڵەتى دەستدرێژى سێکسى حاڵەتێکى دەگمەن نییە، ساڵانە 200 حاڵەت لە بەلجیکادا بوونى هەیە.