گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەغدا و هەرێم لەسەر وادەیەک بۆ جێبەجێكردنی بودجە ڕێککەوتن 

2021.06.03 - 19:48
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا و هەرێم لەسەر وادەیەک بۆ جێبەجێكردنی بودجە ڕێککەوتن 

ناس کورد-

 

شاندی حكومەتی هەرێم لە دوا سەردانیدا بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغدا هەموو ئامادەییەكی بۆ جێبەجێكردنی پابەندییەكانی سەری پیشانداوە و بەپێی ئەنجامی رێككەوتنی هەردلاوولاش بڕیارە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە بگەنە ئەنجام و پابەندبوونە داراییەکانیان جێبەجێ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەكی ئاگاداری عێراقی لە بەغدا بۆ "ناس كورد" ی ڕوونكردنەوە (3 حوزەیرانی 2021) كە شاندی هەرێمی كوردستان لەدوا سەرداندا بۆ بەغدا ئامادەیی جێبەجێكردنی پابەندییەكانی سەرشانی پیشانداوە لە رادەستكردنی بەهای نەوت و نیوەی داهاتی خاڵە گومرگییەكان و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی عێراقیش ئەمەیان بەلاوە گرنگە بۆ ئەوەی بتوانن شایستەی هەرێم خەرج بكەن. 

 

بەپێی زانیارییەكانی ناس لە سەردانی ئەم هەفتەیەدا شاندی هەرێم لە وەزارەتەكانی نەوت، وەزارەتی دارایی، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و بانكی بازگرانی عێراق (TBI ( ئامادەیی جێبەجێكردنی پابەندییەكانی سەرشانی دەربڕیوە و هەردوولاش بەتەمای ئەوەن تا ناوەڕاستی حوزەیران ڕێوشوێنە هونەرییەكانی جێببەجێكردنی مادەكانی پەیوەست بەهەرێم بچنە بواری جێبەجێكردنەوە. 

 

هەر لەم بارەیەشەوە سەرۆكی وەفدی هەرێم، قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ ( 3حوزەیرانی 2021) رایگەیاند،  "لیژنە لاوەکییەکان توانیویانە لەسەر میکانیزمی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی یاسای بودجە هەنگاوی باش بنێن، لەماوەیەكی كەمدا هیچ بەربەستێك نامێنێت بۆ حكومەتی عێراق تاوەكو شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت". 

 

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد، "لەو ماوەی سەردانی بەغدادمان كردووە، ویستومانە بیسەلمێنین كە پابەندین بەو ئەرك و بەرپرسیارێتییەی لەسەرشانمانە بۆ هاوڵاتیان، لە کاتێکیشدا هیچ بیانوویەک نەما، داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکەم ئەوانیش ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان جێبەجێ بکەن بەرامبەر هاوڵاتیانی هەرێم".