گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ باندى ماددەى هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران

2021.06.03 - 19:13
App store icon Play store icon Play store icon
سێ باندى ماددەى هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران

 

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکان سەر بە ئاسایشى هەولێر دەستگیرکردنى سێ باندى بازرگانى مادەى هۆشبەرى راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە،  دوای بەدوادا چوونێکی وورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەگەڵ بنکەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران  ئەمڕۆ پێنج شەممە  توانرا ( ۳ ) باندی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێن بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

۱ـ دەست بەسەرداگرتنی بڕ ( ۱٥ ) کیلۆ گرام لەجۆری تلیاك لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ئێرانی بەناوی ( إ ـ إ ـ ع ) کە ماددە هۆشبەرەکەی بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو بارهەڵگرێکی ئێرانی لەناو بارێکی خوێ شاردبویەوە.

 

۲ـ دەست بەسەرداگرتنی بڕی ( ۳۳۹ ) شیت حەبی هۆشبەر لەجۆری ( ترامادۆڵ ) و بڕی ( ٥٠ ) غرام ( کریستاڵ )  لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( م ـ ع ـ ق ).

 

۳ـ دەست بەسەرداگرتنی بڕی ( ۹۳ ) دانە حەبی هۆشبەری ( B2 ) و بڕی ( ۷۲ )دانە حەبی ( کلۆنازپام ) و بڕی ( ٤۲ ) دانە حەبی ( الپرۆزولام ) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( م ـ ج ـ م )کە تۆمەتبارەکە ماددە هۆشبەرەکەی لەناو پانتۆلی خۆیدا شاردبویەوە.

 

تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( ۲٥ ) ی یاسای ماددەهۆشبەرکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران.

 

No photo description available.