ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، مێردمنداڵێکی خەڵکی ڕانیە دوای 19 ڕۆژ لە ونبوونی بە سەلامەتی لە سلێمانی دۆزرایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین (پێنجشەممە 3ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ دوای 19 ڕۆژ لە وونبوونی بە سەلامەتی دۆزرایەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەو مێردمنداڵە بەناوی (علی عبدولا نەبی) لەدایک بووی ساڵی 2006 دانیشتووی ناحیەی سەرکەپکانی سەر بە قەزای ڕانیە پاش ئەوەی لە ڕۆژی 13/5/2021 لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە نەگەڕاوەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش کەسوکارەکەی سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " خۆشبەختانە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سلێمانی دۆزرایەوە کە لەئێستادا لە بنکەی پۆلیسی نەوجەوانانی سلێمانی بە بڕیاری دادوەر ( ٲیداع ) کراوە."
پۆلیسی ڕاپەڕین داوای لە کەسوکاری ئەو مێردمنداڵە کردووە، سەردانی بنکەی پۆلیسی نەوجەوانانی سلێمانی بکەن بەمەبەستی بردنەوەی کوڕەکەیان.