گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى قایمقامى کۆیە لەبارەى بڕیارى لەسەر کار لادانى لەلایەن وەزارەتى ناوخۆوە 

2021.06.03 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى قایمقامى کۆیە لەبارەى بڕیارى لەسەر کار لادانى لەلایەن وەزارەتى ناوخۆوە 

ناس کورد- 

دواى بڵاوبونەوەى نوسراوى لەسەر کار لادانى لەلایەن وەزیرى ناوخۆی هەرێمەوە، قایمقامى کۆیە رایگەیاند، هیچ فەرمانێکى دورخستنەوەى بەفەرمى بەدەست نەگەیشتووە و ئەمڕۆ دەوامى فەرمى خۆى کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یوسف کەلکانى، قایمقامى قەزاى کۆیە (3ى حوزەیرانى 2021) لەلێدوانێکى تایبەت بە (ناس کورد)ى ڕاگەیاند "تائێستا هیچ بڕیارێکى فەرمیم لەلایەن دەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکانەوە بەدەست نەگەیشتووە و من فەرمانبەرى حکومەتى هەرێمم و هەر کاتێک بڕیارێکى لەو شێوەیەم بەدەست بگات ئەوا من پێوەى پابەند دەبم".

 

وتیشى "ئەمڕۆش وەکو قایمقامى کۆیە دەوامى خۆم کردووە و لەدەوام کردن بەردەوام بووم و بڕیارم لەو بارەیەوە بەدەست نەگەیشتووە". 

 

جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، بڕیارێکى لەو شێوەیە دەبێت بەدەستى بگات و ئەویش جێبەجێ دەکات.

 

لێدوانەکەى قایمقامى کۆیە لەکاتێکدایە کە بەفەرمانى وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان، قایمقامى قەزاى کۆیە لەسەر کارەکەى لادرا درایە دەستەى دەستپاکى.  

  

لە فەرمانى وەزارەتەکە (3ى حوزەیرانى 2021) ئاماژە بەوە کراوە قایمقامى قەزاى کۆیە بۆ ماوەى 60 ڕۆژ لەسەر کار لادەدرێت و دەدرێتە دادگاى لێکۆڵینەوەى دەستپاکى.