گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كوڕەكەشی گیراوە لەگەڵی

سەركردەیەكی شیعە: فەرماندەكەی حەشد لەلایەن حكومەتەوە ئەشكەنجە دەدرێت

2021.06.03 - 14:48
App store icon Play store icon Play store icon
سەركردەیەكی شیعە: فەرماندەكەی حەشد لەلایەن حكومەتەوە ئەشكەنجە دەدرێت

ناس كورد_

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسایب دەڵێت، قاسم موسڵیحی فەرماندەی میحوەری ئەنباری حەشدی شەعبی دەستدرێژی كراوەتە سەر و لێیدراوە و ئەشكەنجە دراوە بۆ ئەوەی دانپێدانانی لێوەرگرن لەسەر سەركردەكانیتری حەشدی شەعبی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەزعەلی لە میانەی دیداری میدیای حزبەكەی كە "ناس كورد" بینیویەتی ( 3 حوزەیرانی 2021)  دەلێت "موسڵیح خۆی قسە ناكات، بەڵام من ئەلێم لێیدراوە و  كوڕەكەیان بردووە لەگەڵیدا بۆ ماوەی 18 سەعات لەكاتێكدا تەمەنی 10 ساڵە".

 

هەروەها وتیشی ئەوانەی گیراون ئەشكەنجە دراون تا ان بنێن بە شتدا لەسەر سەركردە یەكەمەكانی حەشدی شەعبی لە دۆسیەی گەندەڵی.

 

رۆژی چوارشەممەی رابردوو (26 ئایاری 2021) دەستگیرکردنى قاسم موسڵح، فەرماندەی میحوەری ئەنباری حەشدی شەعبی، گروپە میلیشیاکانى سەربە حەشدى شەعبى توڕە کرد، بۆ ئێوارەکەى هەڵیانكوتایە سەر ناوچەى سەوزی بەغدا، پاش ئەوەش هێزێکى زۆرى ئەمنى لە دەروازەکانى ناوچەى سەوز بڵاوەیان پێکرا و لەشەقامەكانی بەغداش گرژی دروست بوو. 

 

هەرچەند تۆمەتەكانی قاسم موسڵیح تیرۆرە، بەڵام بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان ناوبراو تۆمەتبارە بە هێرشكردنە سەر بنكەی (عین الأسد) ئەمەریكییەكان و تیرۆركردنی چالاكوانانی خۆپیشاندانی تشرین لەوانەش ئیهاب وەزنی كە لە (9 ئایار) لە سەنتەری كەربەلا كوژرا. بەهۆی ئەوەشەوە ڕۆژی (25 ئایار) خۆپیشاندەرانی باشوری عێراق لە هەموولایەكەوە ڕژانە گۆڕەپانی تەحریر و گۆڕەپانی نسوری بەغدای پایتەخت لەژێر دروشمی "كێ كوشتمی؟" و جموجوڵەكەی خۆشیان ناونا "شۆڕشی ئیهاب وەزنی". 

 

بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای واشنتۆن، قاسم موسڵیح گوازراوەتەوە بۆ باره‌گایه‌كى سه‌ربازیی عێراقی له‌ (فه‌رمانده‌یی پڕۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ عێراق) كه‌ به ‌شوێنێكى پارێزراو داده‌نرێت له ‌به‌رامبه‌ر میلیشیاكان و باره‌گاى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سیش ده‌كه‌وێته‌ هه‌مان شوێنه‌وه‌.