گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’ئەگەر ئێوە ناتوانن خۆمان دەیکەین’

پەیامێکى نهێنى ئەمەریکا بۆ حکومەتى عێراق لەبارەى حەشدى شەعبى ئاشکرا دەکرێت 

2021.06.03 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکى نهێنى ئەمەریکا بۆ حکومەتى عێراق لەبارەى حەشدى شەعبى ئاشکرا دەکرێت 

ناس کورد- 

کەناڵى ئاڕتى ڕووسیا لەسەر زارى سەرچاوەیەکى باڵاى حکومەتى عێراقەوە ئاشکراى کرد،ئەمەریکا پەیامێکى بۆ حکومەت ناردووە و پێیوتوون "ئەگەر ئێوە ناتوانن مامەڵە لەگەڵ حەشدى شەعبى و گروپە چەکدارەکانى تردا بکەن ئەوا خۆمان دەیکەین". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوە ئاگادارەکەى حکومەتى عێراق (3ى حوزەیرانى 2021) بە کەناڵە روسییەکەى وتووە، باڵێۆزخانەى ئەمەریکا لەعێراق پەیامێکى بۆ حکومەتى عێراق ناردووە و تیایدا نیگەرانیەکانى خۆى لەبەرامبەر هەژموونى حەشدى شەعبى و کۆنترۆڵکردنى ناوچەى سەوز و گەیشتن بەنزیک بارەگاکەیان دەربڕیوە.

 

بەپێى سەرچاوەکە، باڵیۆزخانەى ئەمەریکا ئەوەشى بەحکومەتى عێراق گەیاندووە گەر ئەوان ناتوانن مامەڵە لەگەڵ حەشدى شەعبى و گروپە چەکدارەکان بکەن کە لەناوچەى سەوزدا بڵاو بوونەتەوە ئەوا خۆیان مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکەن.

 

سەرچاوەکە وتوشیەتى، نامەکە پەیامێکى فەرمى بوو لەو کاتەدا ڕەوانەکراوە کە حەشدى شەعبى دەستى گرتووە بەسەر چەند بەشێکى ناوچەى سەوزدا.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، تا ئێستاش حکومەتى عێراق وەڵامى پەیامەکەى ئەمەریکا نەداوەتەوە و هیچ هۆکارێکیشى لەسەر ئەوە ئاشکرا نەکردووە.



هاوکات لەمیانەى تویتێکیدا کە لەتویتەرەکەى بڵاوى کردووەتەوە، دۆمنێک ڕاپ وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا ڕایگەیاند، لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق تاوتوێى هەڕەشەکانى ئەمدواییەى گروپە چەکدارەکان بۆ سەر ناوچەى سەوزى بەغدا کراوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو میلیشا چەکدارانە سەروەرى یاسا پەک دەخەن و خواستى گەلى عێراقیش بۆ ئاشتى لەناو دەبەن.

 

هەفتەى ڕابردوو بەهۆى دەستگیرکردنى فەرماندەیەکى حەشدى شەعبى بەناوى قاسم موسڵح، گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان چەکدارانى حەشدى شەعبى و حکومەت دروست بو و حەشدى شەعبى و چەند گروپێکى ترى چەکدارى نزیک لەئێران هەڵیانکوتایەوە سەر ناوچەى سەوز وەک نواندنى فشار بۆ ئازادکردنى.