گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تەندروستى: ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆنا بەرگرى لەدژى کەڕووى ڕەش دروست دەکەن

2021.06.03 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى: ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆنا بەرگرى لەدژى کەڕووى ڕەش دروست دەکەن

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى شارى زیقار ڕایگەیاند، بۆ بەرگرتن بەنەخۆشى کەڕووى ڕەش پێویستە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەخۆ بدرێت و ڕێنماییە تەندروستیەکانى خۆپاراستنیش جێبەجێ بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەدام تەویل، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى شارى زیقار (3ى حوزەیرانى 2021) بەڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاند، بەهۆى لاوازبوونى کۆئەندامى بەرگرى  وەکو نیشانەیەکى لاوەکى مرۆڤ دووچارى نەخۆشى کەڕووى ڕەش دەبێت بەتایبەت ئەوانەى کە کۆرۆنا دەگرن و بارودۆخى تەندروستیان تێک دەچێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو پەتایە چەندین ساڵە هەیە و ئەگەر توشبووەکەش جیابکرێتەوە گەرچى پەتاکە ناگوازرێتەوە ئەوا مەترسى گواستنەوەشى کەمتر دەبێتەوە.

 

باسى لەوەش کردووە، زۆربەى حاڵەتەکانى کەڕووى ڕەش لەبنەمادا توشبووانى کۆرۆنان و دەبێت بخرێنە ژوورێکى تایبەتەوە دابڕێنرێن.

 

تەویل دەىشڵێت، تا ئێستا دوو حاڵەتى مردن کە یەکێکیان کارمەندى تەندروستیە و ئەوى تریشیان سەرۆک عەشیرەتێکە لە پارێزگاکەیان تۆمار کراوە ئەوەش دواى ئەوەى دووچارى کۆرۆناش بوون بەڵام یەکێکیان نەخۆشى شەکرەشى لەگەڵدابوو.

 

ئەو بەرپرسە تەندروستیەى زیقار باسى لەوەش کردووە، پەتاکە مەترسییە بۆ ئەوانەى کە نەخۆشى درێژخایەنى شەکرە و شێرپەنجە و گورچیلەکانیان هەیە و یاخود ئەوانەشى کەچارەسەرى ستیرۆیدات لەدژى کۆرۆنا بەکاردەهێنن و نیشانەکانیشى تا و کۆکە و تەنگە نەفەسى و ڕشانەوەیە.

 

ئەوەشى خستووەتە ڕوو، کەڕووى ڕەش ڕاستەوخۆ لوت تووش دەکات و دەبێتە هۆى پەڵەى دەموچاو سەر ئێشە و ئاوسانى لووت و دواتر چاو ئێشە و دەگاتە مێشک و دواتریش بەسییەکان، بەو شێوەیە ڕوویداوە لەو مردوانەى کە بەهۆى ئەو پەتایەوە مردوون.