گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆرۆنا بووەتە هۆى هەژاربوونى 100 ملیۆن کرێکارى تر

2021.06.03 - 08:48
App store icon Play store icon Play store icon
نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆرۆنا بووەتە هۆى هەژاربوونى 100 ملیۆن کرێکارى تر

ناس كورد- 

ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە لەماوەى 17 مانگى ڕابردوودا 100 هەزار کرێکارى تر چوونەتە هێڵى هەژارییەوە، ئەوەش بەهۆى کەمبوونەوەى کاتژمێرەکانى کارکردن و نەبوونى دەرفەتى کارى نوێ.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتى ساڵانەى خۆیدا (3ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردەوە، لەماوەى 17 مانگى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنادا 100 ملیۆن کرێکارى تر چوونەتە هێڵى هەژارییەوە، قەیرانەکە درێژە دەکێشێت و تا ساڵى 2023یش بارودۆخ وەک پێش کۆرۆناى لێنایەتەوە بۆ کرێکاران.

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، تا کۆتایى ئەمساڵ جیهان 75 ملیۆن هەلى کار لەدەست دەدات، هەروەها تا کۆتایى ساڵى داهاتوو جیهان 23 ملیۆن هەلى کارى کەمتر دەبێت وەک لە سەردەمى پێش پەتاى کۆرۆنا.

 

لاى خۆیەوە جاى ڕایدەر سەرۆکى ڕێکخراوى کارى نێودەوڵەتى ئاماژەى بەوەداوە، پەتاى کۆرۆنا تەنها قەیرانێکى تەندروستى گشتى نەبوو بەڵکو قەیرانێکى مرۆیى و قەیرانى کاریش بوو.

 

جەختی لەوەش کردەوە، بەبێ هەوڵى خێرا و جدى بۆ دۆزینەوەى هەلى کار و پشتگیریکردنى تاکە لاوازەکانى کۆمەڵگە و ساڕێژبوونەوەى کەرتە زیانلێکەوتووەکانى ئابوریى، لەوانەیە کاریگەرییەکانى پەتاکە بۆ چەندین ساڵى تر بمێننەوە، ئەویش لەشێوەى تواناى مرۆیى و ئابورى بەهەدەردراو و بەرزبوونەوەى ڕێژەى هەژارى و نایەکسانى.

 

لەساڵى 2020 بە بەراورد بە چارەکى کۆتایى ساڵى 2019 ژمارەى کاتژمێرەکانى کارکردن لە جیهاندا 8.8% کەمی کرد، ئەوەش یەکسانە بە 225 ملیۆن هەلى کار بە دەوامکردنى تەواوەوە، 108 ملیۆن کرێکار لە جیهاندا لە ڕیزبەندى هەژار یاخود زۆر هەژار دانراون، ئەوەش واتاى ئەوەیە خۆیان و خێزانەکانیان ڕۆژانە بۆ هەر تاکێک کەمتر لە 3 دۆلار و 20 سەنت خەرجییان هەیە.