گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

زانیارى نوێ لەبارەى فەرماندە دەستگیرکراوەکەى حەشد ئاشکرا دەکرێت 

2021.06.02 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى نوێ لەبارەى فەرماندە دەستگیرکراوەکەى حەشد ئاشکرا دەکرێت 

ناس کورد-

لیژنەی بەرگریی و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەو دەنگۆیانەی کەباس لەئازادکردنی قاسم موسلیح دەکەن دوورن لەڕاستییەوە و ڕاشگەیاند "موسلیح  تائێستا لەلایەن فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانەوە دەست بەسەرە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی" المدى"ی عێراقی (2ی حوزەیرانى 2021) لیژنەی بەرگریی و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، قاسم موسلیح، فەرماندە دەستگیراوەکەی حەشدی شەعبی ئازاد نەکراوە و ئەودەنگۆیانەشی کە باس لەئازادبوونی دەکەن دوورن لەڕاستییەوە".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "موسلیح لەئێستادا لەلایەن فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانیی عێراقەوە دەست بەسەرە و لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەشەوە لێکۆڵینەوە لەگەڵدا دەکرێت".

 

بەپێی ڕۆژنامە عێراقییەکە " لێکۆڵێنەوەکان لەگەڵ فەرماندەکەی حەشدی شەعبی بەردەوامە و تائێستا دادوەر گوێی لە وتەکانی بەشێک لە گەواهیدەرەکان بووە و ژمارەیەکی تر ماون کە ئەوەیش بڕیارە لەڕۆژانی داهاتوودا بانگهێشتی لێکۆڵینەوەکان بکرێن".

 

ئەوەشخراوەتە ڕوو "ڕێکارە تایبەتییەکانی لێکۆڵینەوەکان پێویستی بەکاتی زیاترهەیە".

 

لە کۆتاییەکانی مانگی ئایاری ڕابردوودا بەفەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، قاسم موسلیح، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لەپارێزگای ئەنبار بە تۆمەتی کوشتنی چالاکانی خۆپیشاندانەکان و تێوگلان لە هێرشکردنە سەربنکەی عەین ئەسەد دەستگیرکرا، دەستگیرکردنی ئەو فەرماندەیەش ناڕەزایەتییەکی توندی گروپەکە چەکدارەکانیی نزیک لەئێرانەوە لێکەوەتەوە و لە ئاکامدا هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی سەوز و ئەوەندی نەمابوو ڕوبەروبونەوەی سەربازی لەنێوان سوپا و ئەو گروپانەدا ڕوو بدات.