گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

جینێک لەجەستەی مرۆڤ دۆزرایەوە کەپێدەچێت تەمەن درێژ بکات

2021.06.02 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
جینێک لەجەستەی مرۆڤ دۆزرایەوە کەپێدەچێت تەمەن درێژ بکات

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی زانستی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، جینێکیان لەجەستەی مرۆڤ دۆزیوەتەوە کەدەتوانرێت لەڕێگەی چالاککردنی نیشانەکانی پیری لەڕوخساری مرۆڤدا درەنگ دەربکەوێت و هاوکات تەمەنیشی درێژتر بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی"سکای نیوز" (2ی حوزیرانی 2021) بڵاویکردەوە "زانایانی زانکۆی (پارئیلان)ی ئیسرائیلی توانیویانە لەڕێگەی توێژینەوەیەکەوە کە لەسەر مشک ئەنجامدراوە بگەن بەئەنجامی ئەوەی کەزۆری ڕێژەی جینی SIRT6 و چالاکبوونی لەجەستەی مرۆڤدا دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی نیشانەکانی پیری".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "لە تاقیکردنەوەکاندا دەرکەوتووە لە 30%ی ئەو مشکانەی کە تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە دوای چالاککردنی ئەو جینە لە جەستەیاندا، ناوەندی تەمەنیان زیادی کردووە، جینەکە بەشێوەیەکی راستەوخۆ پەیوەندی بەپیری، قەڵەوی و نەخۆشی شەکرەوە هەیە".

 

لای خۆیەوە حاییم کۆهین، مامۆستا لە زانکۆی پارئیلان کە هاوکات یەکێکە لە بەشداربووانی توێژینەوەکە لەو بارەیەوە وتویەتی "ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخستووە ئەو جینە کۆنتڕۆڵی تیکرایی پیری دەکات، ئەگەر توانیمان ئەو جینە لەجەستەی مرۆڤدا چالاک بکەین ئەوا لەداهاتوودا دەتوانین تەمەنی مرۆڤ درێژ بکەینەوە".