ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، تائێستاش هەرسێ کۆمپانیاکانى پەیوەندى لە عێراق قەرزەکانیان نەداوەتەوە بە دەوڵەت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد شیاع سودانى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق (2ى ئایارى 2021) بە ناوەندى هەواڵى نیشتمانى وتووە، کۆمپانیاکانى، "زەین، کۆڕەک و ئاسیاسێڵ" بۆ پەیوەندییەکان ئەو پارەیەى دەوڵەت کە لەسەریانە نەیانداوەتەوە.
ڕونیشیکردووەتەوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى دادگا لەسەر دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى کردووە بە مەرج کە دەبێت ئەو کۆمپانیایانە قەرزەکانیان بدەنەوە ئەوەش لەبەرامبەر نوێکردنەوەى مۆڵەت و گرێبەستەکانیان.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، قەبارەى قەرزى سەر کۆمپانیاکان زیاترە لە یەک ترلیۆن دینار، دواى ئەوەى قسەمان لەگەڵ دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان کرد جەختیان لەوەکردووەتەوە کە ئەو کۆمیانیایانە سەرجەم قەرزەکانیان دەدەنەوە، بەڵام بەپێى زانیاریەکان تائێستا نەیانداوەتەوە، ئەوەش بە سوک سەیرکردنى پارەى دەوڵەت و دامەزراوەکانییەتى.