گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

قوباد تاڵەبانى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ مستەفا کازمى ئاشکرا کرد

2021.06.02 - 20:39
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ مستەفا کازمى ئاشکرا کرد

ناس کورد-

سەرۆکى وەفدى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لەگەڵ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشکرا کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى (2ى حوزەیرانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا لەبارەى کۆبوونەوە و دیدارى لەگەڵ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند " لەگەڵ بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبارەی دوا پێشهاتی پەیوەندییەکانی ھە‌ردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ گفتوگۆمان کرد".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021 ی عێراق و دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، کراوە.

 

تاڵەبانى لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەى بەوە کرد، جارێکیتر ھە‌ردوولامان پابەندیمان بە یاسای بودجە دووپاتکردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکە بووەکان لەسەر بنەمای یاساو دەستوور و بۆ دروستکردنی لێکگەیشتنی درێژخایەن و بەردەوام.