گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى وەزیرى دارایى لەبارەى دانانى ڕێگەیەکى دروست و سەقامگیر بۆ بارودۆخى دارایى

2021.06.02 - 18:54
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى وەزیرى دارایى لەبارەى دانانى ڕێگەیەکى دروست و سەقامگیر بۆ بارودۆخى دارایى

ناس کورد- 

وەزیرى دارایى عێراق ڕایگەیاند، ڕێگەیەکى دروست و سەقامگیر بۆ بارودۆخى دارایى وڵات دادەنرێت، بەشێوەیەک هاوکار بێت لە ئامادەکردنى پرۆژە یاساى بودجەى ساڵانى داهاتوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دارایى عێراق (2ى حوزەیرانى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، عەلى عەلاوى وەزیرى دارایى سەرۆکایەتى کۆبوونەوەى "لیژنەى ئامادەکردنى ستراتیژى بودجەى گشتى فیدراڵى ماوە مامناوەند 2022 - 2024" کردووە.

 

ئەوەش هاتووە، عەلاوى لە کۆبونەوەکەدا ئاماژەى بەوە داوە، کارەکان و هەنگاوەکانى لیژنەکە هاوکار دەبێت لە بنیادنانى بارودۆخێکى ئابوریى دروست و سەقامگیر بۆ وڵات، ئەوەش ڕێچکەى بنیادنانى پرۆژە یاساى بودجەى ساڵانى داهاتوو بەهێز دەکات لە چوارچێوەى سەرچاوە داراییە بەردەستەکان بۆ چارەسەرکردنى کەڵەکەبوونى پرۆژە ستراتیژییەکان.

 

عەلاوى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا هێماى بۆ ئەوە کردووە، هەروەها بەردەوام دەبین لە بەستنەوەى ئامانجە درێژ مەوداکان بەشێوەیەکى ئاسان بە پرۆژە یاساکانى بودجە لە داهاتوودا، کارە لە پێشینەکان و چالاکەکانیش دیارى دەکەین بۆ بەدیهێنانى ئامانجى ستراتیژى پرۆژەکان، بەشیوەیەک لەگەڵ داهاتى وڵاتدا بگونجێت.