ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە (2ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 653 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و 10 توشبووش گیانیان لەدەستداوە کە بەراورد بە ئامارەکانى دوێنێ ڕێژەى توشبوون بە پەتاکە هەڵکشاوە.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٦١)
١. پشکنین: (٩١٩٠ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: (٦٥٣ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: (٧٨١ چاکبوون)
٤. مردن: (١٠ مردن)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٨٩٤٧٤٠ (٦٥٩٣٤١ هەولێر، ٤٥٤٣٨٢ سلێمانی، ٧٦٥٤٠٩ دهۆك، ١٥٦٠٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٧١٢٨٤ (٥٣١٧٧ هەولێر، ٥٤٥٧٣ سلێمانی، ٥٩٨١٩ دهۆك، ٣٧١٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٥٧٨٣٣ (٤٩٢٩٩ هەولێر، ٤٧٨٣٣ سلێمانی، ٥٧٢٥٩ دهۆك، ٣٤٤٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩١٥٦ (٢٧٠٤ هەولێر، ٤٧٧٢ سلێمانی، ١٥٥٦ دهۆك، ١٢٤ هەڵەبجە)
مردن ٤٢٩٥ (١١٧٤ هەولێر، ١٩٦٨ سلێمانی، ١٠٠٤ دهۆك، ١٤٩ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢ی حوزەیران ٢٠٢١