گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوە لەبارەى دابەشکردنى برنج و ئاردى بەشە خۆراک دەدرێت

2021.06.02 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوە لەبارەى دابەشکردنى برنج و ئاردى بەشە خۆراک دەدرێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى هەرێم رایگەیاند، برنجی پاکستانی لەچوارچێوەى بەشە خۆراکی مانگانەدا دابەش دەکرێت و دابەشکردنى ئاردیش بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەوزاد شێخ کامیل بە ڕێوەبەری گشتی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لە ساڵی نوێدا بۆ یەکەم جار برنجی پاکستانی هاتووە لە ڕێگای بریکارەکانەوە لە شاری سلێمانی دابەش کراوە و لە شارەکانی هەولێر و دهۆکیش لە چەند ڕۆژی داهاتووی دابەش دەکرێت.

 

وتیشى بەشە ئاردی مانگی پێنج لەم ھەفتەیەدا لە هەولێر دابەش دەکرێت و لە سلێمانی ودهۆکیش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردن دەکرێت، هەروەها دابەشکردنی کەرەستەکانی دیکەی وەک شەکر و زەیتیش بەردەوام دەبێت.