گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند کۆبوونەوەیەک بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو ئەنجامدراون

وەزیری دارایی عێراق: بودجەی ئەمساڵی هەرێم وەک خۆی دەمێنێتەوە

2019.06.16 - 12:18
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی عێراق: بودجەی ئەمساڵی هەرێم وەک خۆی دەمێنێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری دارایی عێراق، دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێم لە ناردنی مووچەكانیان لەلایەن بەغداوە و دەشڵێت، كار بۆ ئەوە دەكەن لە بودجەی ساڵی داهاتووداشدا شایستە داراییەکانی هەرێم مسۆگەر بکەن. . ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزیرانی 2019، فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاندووە: " بودجەی ئەمساڵ وەك خۆی دەمێنێتەوە و كار لەسەر ئەوە دەكەین لە ساڵی داهاتووشدا، بە هەمان شێوە لە بودجەی عێراقدا شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێن، چەند كۆبوونەوەیەكیش بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام دراون." . وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا لە ئاستێكی باشدان و پێویست بە دیالۆگ و گفتوگۆی زیاتریش هەیە، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی پرسی نەوت و بودجە و ناوچە كوردستانییەكان. . فواد حسێن ڕاشیگەیاندووە: " لە دوای پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم، دیالۆگەكان لە نێوان هەرێم و بەغدا دەست پێدەكەنەوە وئومێدمان هەیە ئاستی پەیوەندییەكان باشتر بێـت." . ئەمە لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێکە لە پەرلەمانی عێراق  باس لە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتێکی لەوبارەیەوە ئامادەکردووە. . بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، حکومەتی هەرێم گەندەڵی لە خەرجکردنی پارەکەدا کردووە و بۆ مەبەستی جیاواز لە موچە بەکاریهێناوە، هاوکات ڕادەستنەکردنی نەوتیش لەلایەن هەرێمەوە بە بەغدا یەکێکیترە لە کێشەکان. .