ناس کورد-
گەورەترین کەشتى سەر بە هێزى دەریایی ئێران لە کەنداوى عومان ژێرئاو کەوت، دواى ئەوەى بڵێسەى ئاگر لەسەرى بەرزبووەوە بەهۆکارێکى نادیار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەردوو ئاژانسى فارس و تەسنیمى ئێرانى ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویانکردەوە، هەوڵەکان بۆ رزگارکردنى کەشتی پشتیوانى لۆجیستى "خەرج" شکستى هێناوە لەناوچەیەک کە بە وێستگەى سەرەکى هەناردەکردنى نەوتى ئێران دادەنرێت، بەڵام تیمەکەى رزگاکراون.
دواى شکستهێنانى هەوڵەکانى رزگارکردنى، کەشتییەکە لە نزیک بەندەرەى جاسکى ئێرانى لەسەر کەنداوى عومان ژێرئاو کەوت.
تا ئێستا بەفەرمى هۆکارى گڕگرتنى کەشتییەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئێرانەوە رانەگەیەنراوە.