گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 ’’دەبوو قایمقامیەت ڕێگرى بکردایە’’

تەندروستى سلێمانى لێکۆڵینەوە لەئاهەنگەکەى فامیلى مۆڵ دەکات

2021.06.02 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى سلێمانى لێکۆڵینەوە لەئاهەنگەکەى فامیلى مۆڵ دەکات

ناس -کورد

 

تەندروستى سلێمانى لیژنەیەک پێکدەهێنێت، بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاهەنگەکەى شەوى رابردووى فامیلى مۆڵ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێرش سەلیم جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ئەمڕۆ چوارشەممە بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئاهەنگەکەى  شەوى ڕابردووى فامیلى مۆڵ کەدوور لەڕێنماییە تەندروستیەکان بووە.

 

وتیشى "ئەبوایە ژورى ئۆپراسیۆنەکانى قایمقامیەت ڕێگریان لەو کۆبونەوەیە بکردایە".

 

شەوى ڕابردوو بەهۆى ڕۆژى جیهانى مناڵانەوە لەچەندین شوێن لە سلێمانى ئاهەنگ بەڕێوەچوو، لەناویاندا فامیلى مۆڵ کە خەڵکێکى زۆر بەشدارى تێدا کرد.