ناس کورد-
نرخى دۆلار بەرانبەر دینارى عێراقى لەبەرزبوونەوە بەردەوامە و نرخى 100 دۆلار لە 150 هەزار دینار نزیکبووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەدواداچوونى "ناس کورد" بۆ نرخى دراوەکان، 100 دۆلار بەیانى ئەمڕۆ لەکاتى کردنەوەى بازاڕدا بە 149 هەزار و 750 دینار مامەڵەى پێوەکراوە.
لە 20ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا نرخی دیناری عێراقی بەرانبەر بەدۆلار کەمبکاتەوە و نرخی هەر دینارێکیش بەرانبەر بە دۆلار بەهەزار 450 دینار جێگیربکات، ئەوە لە کاتێکدایە کەپێش ئەو بڕیارە نرخی هەردینارێک بەرانبەر بەدۆلار بەهەزارو 220 دینارلە بازارەکانی عێراق مامەڵەی پێوەدەکرا.