گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەردانەکان بۆ وەرگرتنی سی ڤی وەزیرەکانە

یەکەم لێدوانی مەسرور بارزانی پاش ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت

2019.06.16 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانی مەسرور بارزانی پاش ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مەسرور بارزانی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەکتەب سیاسی حزبەکەی ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ لایەنەکاندا کۆدەبێتەوە. . ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، گفتوگۆیان لەسەر پشکەکانی پارتی کردووە و ئامانجی سەردانەکانیان وەرگرتنی سیڤی وەزیرەکانە. . ڕوونیشیکردەوە، پێویستە ئەو لایەنانەی بەشدارن لە حکوومەت، کاندیدەکانیان ئەو بنەمایانەیان تێدا بێت کە بتوانن ببن بە وەزیر بەڵام باسی بنەماکانی نەکرد. . مەسرور بارزانی وتیشی: "ماوەیەکی یاساییمان لەبەردەستە بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و بەو پێیەی ڕێککەوتنی پێشوەخەتە لە نێوان لایەنەکان هەیە، هەوڵدەدەین و هیوادارین پێش وادەی یاسایی خۆشی بتوانین ناوی وەزیرەکان پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان بکەین." . کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوو رۆژی داهاتوودا سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە. . ئەمە یەکەم لێدوانی مەسرور بارزانیە دوای ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەبەردەم میدیاکاراندا. .