گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى ئەم گرتە ڤیدیۆییە 80 ملیۆن بینەرى تێپەڕاندووە؟

2021.06.02 - 09:22
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچى ئەم گرتە ڤیدیۆییە 80 ملیۆن بینەرى تێپەڕاندووە؟

ناس کورد-

 

گرتەیەکى ڤیدیۆى لەناوچەیەکى زۆنگاوى ئوسترالیادا کە پێنج ساڵ پێش ئێستا بڵاوکراوەتەوە و ڕاوچیەک هەوڵى ڕزگار کردنى سەگێک لەژێر دەستى کەنگەرێک دەدات و شەپازلەیەکیشى پیادەکێشت، بەردەوام بینەر بەلاى خۆیدا کێش دەکات و 80 ملیۆن بینەرى تێپەڕاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەساڵى 2016 ەوە تاوەکو ئێستا گرتەیەکى ڤیدیۆى ئوسترالیى سەرنجى هەزاران بینەر ڕادەکێشێت و تا ئێستا بینەرانى گەیشتووەتە 80 ملیۆن، ئەوە گەرچى کاتى گرتە ڤیدیۆکەش لەچەند چرکەیەک تێناپەڕێت.

 

لەو دیمەنەدا ڕاوچیەک دەردەکەوێت کە دەیەوێت شەڕ لەگەڵ کەنگەرێکدا بکات ئەویش دواى ئەوەى کەنگەرەکە سەگێگى بەگیرهێناوە و دەستى خستووەتە بیناقاقاى.

 

لەڤیدیۆکەدا ئەوە دەردەکەوێت کە ڕاوچیەکە دەچێت و سەگەکە لەژێر دەستى کەنگەرەکە ڕزگار دەکات و لەکاردانەوەشدا  کەنگەرەکە قەڵس دەبێت و هەوڵى هێرش کردنە سەر ڕاوچیەکە دەدات بۆیە ئەویش شەپازلەیەکیشى پیادەکێشێت.

بەهۆى دەگمەنى ئەو دیمەنى ڕووبەڕووبونەوەوە گرتەى ڤیدیۆیەکە بەبەربڵاوى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ئێستاش بڵاو دەکرێتەوە و تا دێت بینەریشى لەیوتیوب زیاد دەکات.

 

لەژێر ڤیدیۆکە نووسراوە، کۆمەڵێک ڕاوچى لەئوسترالیا کۆبونەوە بۆ یارمەتیدانى گەنجێکى توشبوو بەنەخۆشى شێرپەنجە و بۆ ئەوەى دوا خواستى بەجێبهێنن کە حەزى لەڕاوى بەراز بوو بەسەگ، لەکاتى ڕاوکردنەکەدا یەکێک لەسەگە ڕاهێنراوەکان هەوڵى دەرکردنى بەرازەکان دەدات لەناوچەیەکى زۆنگاو لەوکاتەدا دووچارى کەنگەرێک دەبێت ویخیى دەدات و دەیخاتە ژێر باڵیەوە، دواتر یەکێک لەڕاوچیەکان ترسى هەڵگیرسانى شەڕى نێوان ئاژەڵەکان لەو ناوچەیە دایدەگرێت بۆیە دەیەوێت هێرش بکاتە سەر کەنگەرەکە و سەگەکەش ڕزگار بکات، کاتێکیش هەوڵى کاردانەوە دەدات شەپازلەیەکى پیادەکێشێت.