گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوت نرخێکى بەرزترى تۆمارکرد

2021.06.02 - 08:58
App store icon Play store icon Play store icon
نەوت نرخێکى بەرزترى تۆمارکرد

ناس کورد-

 

نرخى نەوت بەرزبوونەوەى زیاترى تۆمارکرد، بەهۆى پابەندبوونى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى بە پلانى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنان و پێشبینى بەرزبوونەوەى خواست لەسەر ئەو وزەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى CNBC تایبەت بەروماڵى هەواڵە ئابورییەکان، نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانى یە ئەمڕۆ 0.5% بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێکى بە 70.62 دۆلار فرۆشراوە، کە بەرزترین نرخە لەهەشتى ئازارى ئەمساڵەوە.

 

هەروەها نرخى نەوتى خاوى ئەمریکا 0.5% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 68.05 دۆلار، کە بەرزترینە لە تشرینى یەکەمى ساڵى 2018 ەوە.

 

بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دواى ئەوەهات کە ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى جەختیانکردەوە لەسەر پابەندبوون بە کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان تا مانگى تەموز، لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینى دەکرێت خواست لەسەر نەوت بەرزبێتەوە.