گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’وشککردنی قەندیل’’

ئەردۆغان ئەگەرێک بۆ هێرشکردنە سەر مەخمور ئاشکرادەکات

2021.06.02 - 08:25
App store icon Play store icon Play store icon
ئەردۆغان ئەگەرێک بۆ هێرشکردنە سەر مەخمور ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، مەخمور "لانەی هەڵهێنانه‌" بۆ قەنديل و ئەگەر بەسەریدا نەدەن بەردەوام دەبن لە بەرهەمهێنان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی راستەوخۆی تایبەتی کەناڵی TRT دا ئاماژەى بەوەکرد، وڵاتەکەى سوورە لەسەر وشککردنی "زەلکاوی قەندیل".

 

سەبارەت بە کۆبوونەوە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئەردۆغان وتی "ئامادەکارییە بەراییەکانمان کردووە و بەردەوامین. لە کۆبوونەوەکەدا ئەوە دەپرسین کە بۆچی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا لە قۆناغێکی گرژیی بەو شێوەیەدایە".

 

باسى لەوەشکرد، رۆژی ھەینی مژدەیەک سەبارەت بە کارەکانی گەڕان بەدوای نەوت و گازی سرووشتیی لە زۆنگوڵکداک رادەگەیەنێت.