ناس کورد-
پاش نزیکەی یەک ساڵ و بۆ یەکەمجار لە ماوەی 24 کاتژمێردا هیچ گیان لەدەستدانێک بە کۆرۆنا لە بەڕیتانیا تۆمار نەکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستیی بەڕیتانیا (سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021) لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و 165 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەڵام هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمارنەکراوە.
تۆمارنەکردنی هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە بەڕیتانیا بۆ یەکەمجارە لە مانگی تەموزی ساڵی 2020ـوە ڕوودەدات.
ئەوەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ بەرپرسان و هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بەوپێیەی زەرەرمەندترین وڵاتی ئەوروپان بەهۆی کۆرۆناوە و بەگوێرەی ئامارەکان تائێستا زیاتر لە 128 هەزار کەس بە ڤیایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.