ناس کورد- هەڤاڵ غالب
بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسکیلێک لەسەر ڕێگای سلێمانی-چەمچەماڵ کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شۆڕش ساڵح، ڕێپێدراوی پۆلیسی هاتووچۆی چەمچەماڵ لە شوێنی ڕووداوەکەوە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی بەهۆی خێرایی و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵەوە لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان سەنی داوە و دواتر چووەتە سایدی بەرامبەر و لە ماتۆڕسکیلێکی داوە و لە ئەنجامدا هەردوو ئۆتۆمبیلەکە وەرگەڕاون".
وتیشی، "بەهۆی ئەم ڕوداوەوە شۆفێری ماتۆڕسیلەکە کە گەنجێکە و ناوی یوسف سەعیدە و خەڵکی چەمچەماڵە گیانی لەدەستدا و پێنج هاوڵاتی سەرنشینی ئۆتۆمبیلە سەنیەکەش کە خەڵکی هەولێربوون بریندارن".
بەوتەی ئەو کارمەندەی پۆلیسی هاتوچۆ ڕوداوەکە لە سەر ڕێگای سەرەکی چەمچەماڵ-سلێمانی و نزیک وێستگەی کارەبای غازی بووە.