ناس کورد-
پزیشکانی پسپۆر لە نەخۆشییەکانی دڵ چەند نیشانەیەک دەخەنە ڕوو کە دەرکەوتنیان لەسەر تەندروستی کەسێک وەک ئاماژەیەکی پێشوەختەیە کە ئەگەری هەیە توشی جەڵتەی دڵ بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زانایانی زانکۆی"لانکستر"ی بەریتانیا (1ی حوزیرانی 2021) لەئاکامی توێژینەوەیەکی پزیشکیدا ئاشکرایان کرد "توندبوونی هەناسەدان و هەستکردن بەخنکان، زۆر جار یەکێکە لەو نیشانە باوانەی کەدووچاری ئەو کەسانە دەبێتەوە کە ئەگەری هەیە توشی جەڵتەی دڵ ببنەوە".
ئاماژە بەوە کراوە "گێژبوون، هەستکردن بەتفتی و تونییەک لەناو دەم و ئازاری بەشی خوارەوەی دەم کە لەئازاری کلۆری ددان بچێت، چەند نیشانەیەکی دیکەی ئەو حاڵەتەیە و ئاماژەیە کەخاوەنەکەى لەسەرەتای توشبووندایە بەجەڵتەی دڵ".
بەگوێرەی توێژینەوە بەریتانییەکە "پێدەچێت نیشانەکانی توشبوون بەجەڵتەی دڵ بەدرێژایی چەند هەفتەیەک بەردەوام بێت، بۆیە لەکاتی چاودێرکردنی تەندروستی کەسەکە، دەتوانرێت لەکاتێکی گونجاودا مەترسییەکان دەستنیشان بکرێن و نەخۆشەکە لەئەگەری مردن ڕزگار بکرێت".