گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان تێچوى نەوتى عێراقى ئاشکرا کرد

2021.06.01 - 13:21
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان تێچوى نەوتى عێراقى ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق تێچوى ماوەى شەش ساڵى نەوتى عێراقى ئاشکرا کرد و ئاماژەى بەوە کرد کە لەبەرانبەر ئەوەدا نزیکەى 400 ملیار دۆلار داهاتى هەبووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد حاجى ڕەشید (1ى حوزەیرانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "عێراق لەماوەی (٦) ساڵدا بڕی(٦٤٥۷٤۷۷۷۷٦۲)شەست و چوار ملیار وپێنج سەدو حەفتاو چوار ملیۆن و حەوت سەدو حەفتاو حەوت هەزارو حەوت سەدو شەست و دوو دۆلار تێچووی هەیە".

 

وتیشى، لەبەرانبە ئەو داهاتەشی بەدەستی هێناوە لەماوەی (۲٠۱٥_۲٠۲٠) نزیکەی (٤٠٠) ملیار دۆلارە.

 

ئەندامەکەى لیژنەى دارایى رونیکردەوە کە لیژنەکەیان گومانی لەم تێچونانە هەیە و بەبڕگەیەک لەبوجەدا دوای پێداچونەوەی بۆ دەکات بۆ ئەم خەرجیانە.

 

وتیشى، لەمادەی (٥٦) بڕگەی (سێهەم)کە گەورەترین گەندەڵی تێدا کراوە بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ ، بەڵام حکومەت لەدادگای فیدراڵی تانەی داوە لەم بڕگەیە و دەڵێت ئەوە دەست وەردانە لەکارە تایبەتمەندیەکانی حکومەت چاوەڕوان بن دادگای باڵا بەکام ئاڕاستە ئەو باسە یەکلا دەکاتەوە.