ناس کورد-
پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند، بەتۆمەتى هەڵخەڵەتاندنی ژنان و گەنجان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەشی پۆلیسی ڕێککاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە گەڕەکی مامۆستایان تۆمەتبارێکیان بە ناوی (د.ھ.ق) تەمەن (32 ساڵ) بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودان و هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان و گەنجان دەستگیر کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی دادگا کرا.