گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەرلەمان هەفتەیەک مۆڵەت بە حکومەت دەدات بۆ کۆبوونەوە لەسەر موچە

2021.06.01 - 12:21
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان هەفتەیەک مۆڵەت بە حکومەت دەدات بۆ کۆبوونەوە لەسەر موچە

ناس کورد-

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، هەفتەیەک مۆڵەتیان داوەتە حکومەت بۆ ئامادەبونیان لەکۆبوونەوەى پەرلەمان بەمەبەستى تاوتوێکردنى پرسی موچە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێواز فایەق ئەمڕۆ سێشەممە لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتى "پەرلەمانتاران داواى ئامادەبوونى حکومەتیان کردووە لەکۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ قسەکردن لەسەر کەمى تەمویلى موچە، ئێمەش هەفتەیەکمان داوەتە حکومەت بۆ ئامادەبوونى".

 

وتیشى "پێمباشە کۆبوونەوەکەى پەرلەمان بەرهەمدار بێت نەک تەنها بۆ دروشم بێت".

 

رێواز فایەق باسى لەوەشکرد، 56 پەرلەمانتار داوایانکردووە بەبێ ئامادەبوونى حکومەتیش بێت کۆبوونەوە بکرێت، بەڵام لەبەرانبەردا 65 پەرلەمانتار داواى ئامادەبوونى حکومەتیان کردووە.

 

 دەشڵێت "چیتر ناتوانێت بەرگە بگرێت و ببێتە داپۆشەرى هەموو ئەو ناشرینیانەى لەهەرێمى کوردستان هەیە".