گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تەندروستى ئەو کەسانەى دیارى کرد کە تووشى نەخۆشى کەڕوى ڕەش دەبن 

2021.06.01 - 11:19
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى ئەو کەسانەى دیارى کرد کە تووشى نەخۆشى کەڕوى ڕەش دەبن 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، نەخۆشی کەڕووی ڕەش نەخۆشییەکی دەگەمەنە و پێشتر لەعێراق تۆمارکراوە، دەشڵێت "ئەو جۆرە نەخۆشییە ناگوێزرێتەوە و تەنها توشی ئەو کەسانە دەبێت کە بەرگریی جەستەیان لاوازە و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک نەخۆشی شەکرە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕوبا فەلاح (1ی حوزەیرانی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند "پێشتر نەخۆشی کەڕووی ڕەش لەساڵانی ڕابردوودا و پێش سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لەعێراق تۆمارکراوە".

 

وتیشی "ئەو نەخۆشییە دەگمەنە و بەهیچ شێوەیەک درمی نییە و ناگوێزرێتەوە، تەنها هەندێک جار توشی ئەو کەسانە دەبێت کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بە تایبەتی توشبووانی نەخۆشی شەکرە".

 

ڕوبا فەلاح، ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسانەی کەبەرگریی جەستەیان لاوازە و چارەسەر و دەرمانی نەخۆشییە درێژ خایەنەکان وەردەگرن زیاتر دووچاری ئەو جۆرە نەخۆشییە دەبن".

 

لێدوانەکەی فەلاح، لەکاتێکدایە کەهەفتەی ڕابردوو تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "پیاوێکی بەساڵاچوو، لەنەتەوەی عەرەب، دوای چاكبوونه‌وه‌ی له‌ کۆرۆنا، نیشانەکانی کەڕووی ڕەشی لەسەر دەرکەوتووە، بۆیە نەخۆشەکە لە نەخۆشخانەی شار خراوەتە ژێر چاودێرییه‌وه‌، هاوکات تۆمارکردنى حاڵەتێکی دیکە لەو جۆرە نەخۆشییە لەپارێزگای زیقار لەباشوریی عێراق بڵاوکرایەوە و دواتر ڕەتکرایەوە.

 

نەخۆشی کەڕووی رەش لە 20ی ئایاری 2021 لە ھیندستان راگەیەنرا، بەجۆرێک تووشی بەشێکی زۆر لە توشبووانی کۆرۆنا بووە، رێژەی گیان لەدەستدانی گەیاندۆتە ئاستێکی بەرز، ئەگەرچی پێشتریش حاڵەتی نەخۆشییەکە لەهیندستان هەبووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ زۆر زیادی کردووە و تائێستا زیاتر لەهەشت هەزار کەس توشی ئەو نەخۆشییە بوون.

 

لای خۆشیانەوە زانایانى جیهان لەبواری نەخۆشییە کەڕووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن "کەڕووی رەش تایبەت نییە بەڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو کەسانە تووش دەبن کە بەرگریی لەشیان کەمە، نەخۆشییەکەش له‌كه‌سێكه‌وه‌ ناگوازرێتەوە بۆکەسێكی تر، بۆیە مەترسیدار نییە".