گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تورکیا لەبارەى بڕینەوەى دارى دارستانەکان وەڵامى هەرێمى دایەوە

2021.06.01 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا لەبارەى بڕینەوەى دارى دارستانەکان وەڵامى هەرێمى دایەوە

ناس کورد-

 

پارێزگارى دهۆک رایگەیاند، سوپا و بەرپرسانى تورکیا لەبارەى پرسی بڕینەوەى دارى دارستانەکانى تورکیا وەڵامیانى داوەتەوە و جەختیان کردووەتەوە کە ئەمساڵ هیچ دارێکیان نەبڕیوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى تەتەر ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ میدیاى سەرۆکى حکومەت رایگەیاند، لەسەر پرسی بڕینەوەى دارى دارستانەکان پەیوەندیان بە کونسوڵى تورکیا و بەرپرسانى ئەو وڵاتەوە کردووە.

 

وتیشى کونسوڵ و سوپاى تورکیا و والى شرناخ جەختیان کردووەتەوە کە ئەمساڵ دارى دارستانەکان نەبڕدراوەتەوە.

 

عەلى تەتەر داوا لە هاوڵاتییان دەکات هەر کەسێک بەڵگەى لەلایە لەبارەى بڕینەوەى دارەوە پێیان بدات بۆ ئەوەى لەگەڵ تورکیا ئەو پرسە تاوتوێ بکەن.

 

 دەشڵێت پار دارى دارستانەکان بڕدراوەتەوە، بەتایبەت لەلایەن کوردانى باکور و چەکدارانى گوندەکانەوە.

 

عەلى تەتەر باسى لەوەشکرد، ئەو وێنانەى ئێستا لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە وێنەى پار ساڵن کە دواى ئەوەى تورکیا هاتبووە سنورەکە دارى بڕیبووەوە "ناکرێت لەسەر داتاى سۆشیال میدیا لەگەڵ دەوڵەتێکى بایانى باسى پرسێکى لەو شێوەیە بکەیت، ئەوە پێویستى بەبەڵگەیە، بەشێک لەو وێنانەى بڵاوکراونەتەوە دارى پار ساڵن و ئەمساڵ گوێزراونەتەوە".

 

بەگوێرەی چەند وێنەیەک کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، تورکیا لە سێ شوێنی باکوری کوردستانەوە لە سنوری ئامێدی و زاخۆ سێ رێگەى کردووەتەوە بۆ گواستنەوەى دارى دارستانەکانى بادینان دواى بڕینەوەیان.

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەنراوێکدا (31ی ئایاری 2021) رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر داربڕین و زیانگەیاندن بە سروشتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕیت و بە فەرمیش ئاگاداری حکومەتی تورکیای کردووەتەوە کە کۆتایی بە داربڕین لە ناوچە سنوورییەکان بهێنن کە جێگەی قبوڵکردن نییە".