کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەم ئەمڕۆ دەست بە دانوستانەکان لەگەڵ لایەنەسیاسیەکان دەکات و لە یەکەم هەنگاودا لەگەڵ مەکتەبی سیاسی حزبەکەی کۆدەبێتەوە. . نوری حەمە عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، کاتژمێر 10 کۆبوونەوەکە ئەنجامدەدرێت و سهرۆك وهزیرانی راسپێردراو، لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەو پرسە دەکەن. . ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی وتیشی، هەر لەم هەفتەیەدا مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە. . رۆژی 11ی حوزهیرانی 2019، مەسرور بارزانی لهلایهن فراكسیۆنی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینهی نۆیهم ناوزهد كرا و دواتریش لهلایهن پهرلهمانهوه پهسهندكرا، رۆژی 12ی حوزهیران به مهرسوومی سەرۆکی ههرێم له رێوڕهسمێكدا ڕاسپێردرا بۆ پیکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم. . پێشتر پێشەوا هەورامی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو، لەسەر بنەمای ئەوەی کە ڕێککەوتنی پێشوەختە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت هەیە، مەسرور بارزانی دەتوانێت لەوادەی خۆیدا کابینەکەی پێکبهێنێت. .