گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وادەى گەیشتنى 500 هەزار ڤاکسینى سینۆفارم بە عێراق دیارى کرا 

2021.06.01 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى گەیشتنى 500 هەزار ڤاکسینى سینۆفارم بە عێراق دیارى کرا 

ناس کورد-

 باڵوێزی عێراق لەچین ڕایگەیاند، لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا بری 500 هەزار دانە لە ڤاکسینی سینۆفارمی چینی دەگاتە عێراق و وەزارەتی تەندروستی و ژینگەش ئاماژە بەوە دەکات لەسەرەتای مانگی تەموزی داهاتوودا هاوردەکردنی  ڤاکسینی فایزەز (10) هێندە زیاتر دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شۆڕش خالید، باڵوێزی عێراق لەوڵاتی چین (1ی حوزەیرانی 2021) بەئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند "ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 500 هەزار دانە لە ڤاکسینی سینۆفارمی چینی دەگاتە عێراق، ئەو بڕەش بەشێکە لەو دوو ملیۆن دانەیەى کە پێشتر لەگەڵ ئەو وڵاتەدا گرێبەستێک لەو بارەیەوە واژوو کراوە ".

 

هەر ئەمرۆ (دووشەممە) ڕوبا فەلاح، بەپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتى تەندروستى عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەى بەوەدا "لەسەرەتای مانگی تەموزی داهاتوودا ژمارەی ڤاکسینی هاوردەکراوی جۆری فایزەر (10) هێندە زیاد دەکرێت، وەزارەت ئەو جۆرە ڤاکسینانە هاوردە دەکات کە خواستی هاوڵاتیانی لەسەرە".  

 

وتیشی"وەزارەتی تەندروستی گرێبەستیشی  لەگەڵ وڵاتی ڕوسیا واژوو کردووە بۆ هاوردەکردنی ڤاکسینی سپۆتنک".

 

ڕوبا فەلاح، هۆشداریشداوە بەو کەسانەی کە ڤاکسینەکانیان لەخۆداوە بەردەوام بن لە بەستنی دەمامک وپەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی بەرگرتن لەپەتاکە، چونکە کەمبوونەوەی ڕێژەی توشبوون لەنەخۆشییەکە ئەوە ناگەیەنێت کەمەترسی ڤایرۆسەکە نەماوە، بەستنی دەمامک بەرگریی جەستیان دژ بە نەخۆشییەکە زیاتر دەکات".