گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بۆڵه‌بۆڵ و تانه‌لێدان’’

قوباد تاڵەبانى بۆ ساڵیادى یەکێتى: بە ریش نییە بە ئیشە

2021.06.01 - 09:55
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى بۆ ساڵیادى یەکێتى: بە ریش نییە بە ئیشە

ناس کورد-

 

قوباد تاڵەبانى رایگەیاند، دەبێت یەکێتى به‌شی خۆی ئه‌ركی راستكردنه‌وه‌ی باری لاری سیاسه‌تكردن و حوكمڕانی له‌ كوردستان و عێراق له‌سه‌رشانى هەڵبگرێت و دوربکەونەوە لە شکاندنى یەکتر لەسۆشیال میدیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى لە پەیامێکدا بەبۆنەى ساڵیادى راگەیاندنى حزبەکەیەوە ئاماژەى بەوەکردووە "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بیت، ئه‌‌وا یه‌‌كێتی حیزبی به‌رپرسیاریه‌‌تییه‌‌، بۆیه‌‌ ده‌بێت قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیت و شانی  بده‌یته‌ به‌ر و به‌ كردار ڕووبه‌رووی ئاڵۆزیی و ته‌حه‌دداكان ببیته‌وه‌. كورد وته‌‌نی : به‌‌ ریش نییه‌‌ به‌‌ ئیشه‌‌!".

 

وتیشى "پێموانییه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆنگره‌مان گرێدا و هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین بووبین به‌ دیموكراتی، یان باوه‌ڕمان به‌ دیموكراسی هه‌بێت، چونكه‌ زۆرجار هێزه‌ نادیموكراتییه‌كانیش هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و كۆنگره‌ش ده‌به‌ستن".

 

"كه‌واته‌ یه‌كێتی بوون، بۆ من باوه‌ڕهێنان و كاركردنیشه‌ به‌و ئامانج و پره‌نسیپانه‌ی كه‌ له‌ پێناویدا دروست بووه‌، نه‌ك ته‌نها قسه‌ كردن، یان بۆڵه‌بۆلكردن و تانه‌لێدان...ناكرێت بڵێیت دیموكراسی و ئازادیم ده‌وێت بۆ وڵات، به‌س له‌ ناو ماڵی خۆت، یان له‌ ناو حیزب، یان له‌ شوێنی كار و ده‌وامه‌كه‌ت سته‌مكار و دیكتاتۆر بیت".

 

قوباد تاڵەبانى دەڵێت "خه‌ڵك چاوه‌ڕێ له‌ یه‌كێتی ده‌كه‌ن ژیان و گوزه‌رانیان بۆ چاك بكه‌ین، نه‌ك وه‌ك ئه‌وان گله‌یی و ره‌خنه‌ بگرین. ئۆرگانه‌كانی حیزب، كادره‌كانی حیزب، نێرده‌كانی حیزب بۆ ناو حكومه‌ت، به‌ربژێره‌كانی حیزب بۆ په‌رله‌مان، ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی كرداری ، ڕۆژانه‌ ، به‌ ڕۆحیه‌تی ده‌وڵه‌تداری و به‌رپرسیارێتی كار بكه‌ن ، نه‌ك ته‌نها دروشمبازی".

 

جەختیشیکردووەتەوە، ده‌بێت به‌شی خۆیان ئه‌ركی راستكردنه‌وه‌ی باری لاری سیاسه‌تكردن و حوكمڕانی له‌ كوردستان و عێراق له‌سه‌رشان ھه‌ڵبگرن، "ئه‌مه‌ش به‌ درێژكردنی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ یه‌كتری و شكاندنی یه‌كتری له‌ ڕێگه‌ی میدیا و سۆشیاڵ میدیا یان دژایه‌تی ناو ئۆرگانه‌كانی حیزب نایه‌ته‌ دی، به‌ڵكو به‌وه‌ دێته‌دی یه‌كێتی هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌‌تییه‌‌ بكات".