ناس کورد-
ئاژانسی هەواڵیی "ڕۆیتەرز"بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە بەرمیلێک نەوتی خاوی برینت بەربەستی 70 دۆلاری تێپەڕاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئاژانسەکە (1ی حوزیرانی 2021) نرخی نەوتی برێنت 1.2 % بەرزبووەتەوە بەوەش نرخەکەی گەیشتووەتە 70.15 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، نەوتی خاوی ئەمریکاش (تەکساس) 2% بەرزبووەتەوە هەر بەرمیلێکیش بە 67.61 دۆلار فرۆشراوە.
شارەزایانی ئابوری پێیانوایە بڕیارەكانیی رێكخراوی ئۆپێك بۆ کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت رێگر بوو لەوەی نرخی نەوت دابەزێت، باشتربوونی دۆخی چەند وڵاتێك دوای چڕكردنەوەی هەڵمەتەكانیی كوتان دژی كۆرۆنا نرخەكەى زیاتر بەرزکردووەتەوە".