ناس کورد-
مەكتەبی سیاسیی پارتى پەیامێکى ئاڕاستەى یەکێتى کرد و جەختدەکاتەوە کە یەکێتى هاوپەیمانێکى گرنگ و سەرەکییانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەکتەبی سیاسی پارتى ئەمڕۆ سێشەممە لەپەیامێکدا بۆ یەکێتى بەبۆنەى (46)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی یەوە ئاماژەى بەوەکردووە "یەكێتی هاوخەبات و هاوپەیمانێكی گرنگ و سەرەكی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستانە و، ھاوشان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكە رۆڵی كاریگەری هەبووە لە بەدیهاتن و پاراستنی دەسكەوتەكانمان".
هیواشى خواستووە لەم قۆناغەشدا بەهەموو لایەك هەوڵ بدەن بۆ بەرزراگرتنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و، بە گیانی بەرپرسیاریەتی و نیشتیمانپەروەریەوە بە پێی پێویستی قۆناغەکە دەوری شیاوی خۆی ببینێ.
مەکتەبی سیاسی پارتى جەختیکردووەتەوە لەسەر هەماهەنگیی و تەبایی و یەكڕیزی لەگەڵ یەکێتى شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان.