ناس کورد-
پزیشکێکى پسپۆڕى نەخۆشییەکانى منداڵان لەشارى دهۆک بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم (1ى حوزەیرانى 2021) پرسەنامەیەکى بڵاوکردەوە و تیایدا سەرەخۆشى لە بنەماڵەى د.غازى عەبدوڵا فەندى، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشییەکانى منداڵان لەشارى دهۆک دەکات کە بەگوێرەى پرسەنامەکەى وەزیرى تەندروستى ئەو پزیشکە بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە.
وەزیرى تەندروستى لە پرسەنامەکەیدا خوالێخۆشبوو بە پزیشکێکی دڵسۆز و وەفاداری نەخۆش ناودەبات و ئاماژە بەوە دەکات کە خزمەتێکی زۆری بواری پزیشکی و مرۆڤایەتی کردوە.