گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار

راوێژکاری دارایی کازمى قسەى نوێ لەبارەى نرخى دۆلار دەکات

2021.05.31 - 23:56
App store icon Play store icon Play store icon
راوێژکاری دارایی کازمى قسەى نوێ لەبارەى نرخى دۆلار دەکات

ناس کورد-
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سیاسەتى نەختینەیی سەقامگیری نرخی ئاڵۆگۆڕی دیناری بەرانبەر بە دۆلار پاراستووە و بڕیاری کەمکردنەوەى بەهاى دینار تەنها بۆیەک جارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح (31ی ئایاری 2021) لەمیانەی لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ڕاگەیاند "بڕیاری کەمکردنەوەی بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار تەنها بۆ یەک جارە، تەرازووی پارەدان لەئێستادا هیچ کورتهێنانێکی تێدا نییە و پێشبینی دەکرێت لەداهاتوودا پارەی زیاد لەپێویستی تێدا بێت".


وتیشی، "هاوکێشەیەک لەنێوان تیۆری هەموارکردنی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دراوی نیشتمانی و کۆرتهێنانی دارایی هەیە، ئەگەر کورتهێنان زیاتربوو دەبێت لە 4٪ بەهای دەرەکی دراوەکە کەم بکرێتەوە".


مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەبەرمەبنای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازارەکانی جیهاندا پێشبینی دەکەین ڕێژەی یەدەگی عێراق بەرزبێتەوە، ئێستادا رێژەی کورتهێنان بەشێوەیەکی بەرچاوە کەمبووەتەوە و سەقامگیری و هاوسەنگی هەیە".


لە 20ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا نرخی دیناری عێراقی بەرانبەر بەدۆلار کەمبکاتەوە و نرخی هەر دینارێکیش بەرانبەر بە دۆلار بەهەزار 450 دینار جێگیربکات، ئەوە لە کاتێکدایە کەپێش ئەو بڕیارە نرخی هەردینارێک بەرانبەر بەدۆلار بەهەزارو 220 دینارلە بازارەکانی عێراق مامەڵەی پێوەدەکرا.