ناس کورد-
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ئەو هەواڵانەى ڕەت کردەوە کە باس لە تێکدانى قشڵەی ھەولێر دەکەن کە شوێنێکی مێژووی و دێرینی شارەکەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەکە ئەمڕۆ دووشەممە (31ی ئایاری 2021) لە ڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هەموو ئەوانەی لەبارەى تێکدانى قشڵەی ھەولێر دەگوترێ دوورە لەڕاستیە و هیچ بنەمایەکیان نییە و هیچ بەرنامە و پلانێکیش نییە".
وتیشى، "بە پێچەوانەوە قشڵەی ھەولێر وەکو شوێنێکی مێژووی و دێرینی هەولێر و شوێنەوارێکی شارەکەمان وەکو خۆی دەمێنێتەوە و گرنگی زیاتریشی پێدەدرێت".