گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

پۆلیس زانیارى لەسەر ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە بانگەشەى پێغەمبەرایەتى کرد

2021.05.31 - 21:58
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس زانیارى لەسەر ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە بانگەشەى پێغەمبەرایەتى کرد

ناس کورد-

پۆلیسى ڕاپەرین ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتییەى بانگەشەى پێغەمبەرایەتى کرد بارى دەرونى ناجێگیرە و پێشتریش ئەو کارەى کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەرین ئەمڕۆ دووشەممە (31ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، هاوڵاتییەک ئەمڕۆ لەبەردەم باخى گشتى ڕانیە بانگەشەى پێغەمبەرایەتى کردووەو لەلایەن چەند کەسێکەوە ئازار دراوە.

 

وتیشى، هاوڵاتییەکە براوەتە بنکەى پۆلیس و دەرکەوتووە کە بارى دەرونى ناجێگیرە و پێشتریش لە شوێنى تر کارى لەو شێوەیەى کردووە و هیچ سکاڵایەکیش لەسەرى تۆمارنەکراوە، بۆیە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە ناکرێت.

 

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، پیاوێک کە جلوبەرگى کوردى و کڵاو و جامانەى لەسەرە دەردەکەوێت کە لەلایەن چەند گەنجێکەوە هێرشدەکرێتە سەرى، دواى ئەوەى بانگەشەى ئەوەدەکات کە پێغەمبەرە.