ناس کورد-
لە ڕانیە کەسێک بانگەشەى پێغەمبەرایەتى دەکات و لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشیکرایە سەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى ناس کورد لە ڕانیە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە (31ی ئایاری 2021) کەسێک لە ناو بازاڕی ڕانیە بانگەشەی کردووە کە پێغەمبەرە و خودا ناردویەتى بۆ ئەوەى ڕێنمویی خەڵک بکات.
وتیشى، لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکراوەتە سەر ئەو کەسە.
بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، پیاوێک کە جلوبەرگى کوردى و کڵاو و جامانەى لەسەرە دەردەکەوێت کە لەلایەن چەند گەنجێکەوە هێرشدەکرێتە سەرى، دواى ئەوەى بانگەشەى ئەوەدەکات کە پێغەمبەرە.