گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجى یەکێتى بۆ یەکخستنى پێشمەرگە

بافڵ تاڵەبانى: موچەى پێشمەرگە نەخرێتە ناو کێشمەکێش و ململانێکانەوە

2021.05.31 - 18:02
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانى: موچەى پێشمەرگە نەخرێتە ناو کێشمەکێش و ململانێکانەوە

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى مەرجى حزبەکەى بۆ یەکگرتنەوەى پێشمەرگە ئاشکراکرد و ئاماژەى بەوەشکرد، پێویستە کێشەى موچەى چەند لیوایەک چارەسەر بکرێت و نەخرێتە ناو کێشمەکێش و ململانێکانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى بافڵ تاڵەبانى ئەمڕۆ دووشەممە (31ی ئایاری 2021) لەمیانەى کۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ فەرماندەیی ھێزەکانی حەفتای سەر بە حزبەکەى، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

سەبارەت بە دواکەتنی مووچەی چەند لیوایەکی ھاوبەش، ھاوسەرۆکی یەکێتی وتی "لەرێگەی نوێنەرەکانمانەوە لە حکومەت داوامانکردووە ئەم کێشەیە بە خێرایی چارەسەربکرێت و رێگەنەدرێت قوتی پێشمەرگە بخرێتە ناو کێشمەکێش و ململانێکانەوە".

 

هەروەها لەبارەی یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەوە، بافڵ تاڵەبانى رایگەیاند، رێگەنادەن لەم پرۆسەیەدا بەرژەوەندی حزبی زاڵ بکرێت و ناھاوسەنگی دروست بکرێت.

me_ga.php?id=3935

جەختیشیکردەوە، دەبێت لە یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بنەماکانی یەکسانی، دادپەروەری و نیشتمانی رەچاو بکرێت.

 

پێشتر فەرماندەى هێزەکانى حەفتاى پێشمەرگەى یەکێتى هۆشداری دەدات لەوەى دەبێت یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە "دادپەروەرانە بێت نەك لایەنێك لەسەر حسابی لایەنێكی دیكە زەرەرمەند ببێت".

 

لە میانەى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ یەکێک لە میدیا فەرمییەکانی حزبەکەى، مستەفا چاوەڕەش، فەرماندەى هێزەکانى یەکەی 70ى سەر بە یەکێتى (23ى ئایارى 2021) ڕایگەیاند، "لە هەوڵەکانمان بۆ یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بەردەوامین و بۆ ئەو مەبەستەش نزیکەى 10 ڕۆژ پێش ئێستا لەگەڵ سەرۆکى هەرێمدا بەئامادەبوونى چەند بەرپرسێکى ئەمەریکى کۆبوینەوە و کۆمەڵێک هەنگاوى باشیش نراوە"

 

مستەفا چاوڕەش جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، "ئێمە وەكو یەكێتیی هەمیشە لە هەوڵدابووین كە هێزێكی یەكگرتووی مۆدێرنی پێشمەرگەمان هەبێت, بەڵام یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە بە دادپەروەرانە بێت نەك لایەنێك لەسەر حسابی لایەنێكی دیكە زەرەرمەند ببێت."

 

لەسەر ژمارەى ئەو هێزانەش کە تا ئێستاش یەکیاننەگرتووەتەوە، فەرماندەى گشتى هێزەکانى حەفتاى یەکێتى ئەوەشى درکاندووە، تا ئێستا 28 لیواى هێزەکانى پێشمەرگە ماوە کە یەکیان نەگرتووەتەوە و لەژێر وەزارەتى پێشمەرگەدا نین.