ناس کورد-
سەرچنار ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوو ڕایگەیاند، بە بیانووی ئەوەى ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم ناتوانێت ئامادە بیت، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان "دانیشتنەکەی 2ی حوزەیرانی دواخست."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە، 2ی حوزەیرانی 2021، پەرلەمانی کوردستان لەبارەى چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان کۆببێتەوە.
بەڵام سەرچنار ئەحمەد لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "بەداخەوە سەرۆکایەتی پەرلەمان بەبیانووی ئەوەی وەزیری دارایی و ئابووری ناتوانێت ئامادەبێت... دانیشتنەکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست."
دووشەممەى پێشوو (24ی ئایاری 2021)، لیژنەى په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانى کوردستان بڕیاری دا هه‌رسێ وه‌زیری دارایی و خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده بانگهێشت بکات بۆ قسەکردن لەسەر چەند پرسێک.
لیژنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەیەکى لیژنەکەدا گفتوگۆكراوە له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژو فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان.
ئاماژە بەوەشکراوە، جەختکراوەتەوە كه داواكاریی ئه‌و سێ چینه ڕه‌وایه و پێویسته ڕێگه‌چاره‌ی گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هەر لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا لیژنه بانگگهێشتی هه‌رسێ وه‌زیری دارایی و خوێندنی باڵا‌و په‌روه‌رده بكات بۆ وه‌رگرتنی ڕوونكردنه‌وه‌و پێدانی زانیاری به‌لیژنه‌كه‌و دانانی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان.