گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاوێژکارێکى کازمى پێنج هەنگاو بۆ رێگریکردن لە ساختەکارى لەهەڵبژاردنى پێشوەختە دیارى دەکات

2021.05.31 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکى کازمى پێنج هەنگاو بۆ رێگریکردن لە ساختەکارى لەهەڵبژاردنى پێشوەختە دیارى دەکات

ناس کورد- 

ڕاوێژکارێکى مستەفا کازمى 5 هەنگاوى سەرەکى بۆ ڕێگرى لەساختەکارى لەهەڵبژاردنى پێشوەختەى مانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ دەستنیشان دەکات و دەڵێت، ڕۆلى حکومەتیش بۆ خوڵقاندنى کەشوهەوایەکى گرنگە بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنێکى ئازاد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحوسێن هنداوى، ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان (31ى ئایارى 2021) بەڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاند، یەکەم ڕێگرى لە ساختەکارى خودى یاسای هەڵبژاردنەکانە کە جۆرێکى نوێیە و وڵاتى دابەشى 83 بازنە کردووە لەبرى 18 بازنە وەکو چۆن پێشتر بەو شێوەیە بوو.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، بەو شێوەیەش ئەگەرى یارى کردن بەپرسى چارەنووس و ئەنجامى پڕۆسەکە زۆر کەم دەبێتەوە بەتایبەت کە سود وەرناگیرێت لەدەنگى ناوچەکانى تر، ئەوە سەربارى کاندیدى سەربەخۆ و فرە بازنە و براوەى زۆرینە کە بۆ زۆرینەى دەنگ تۆمار دەکرێت، هەروەها کۆتاى ژنان ئەگەر هاتو کەمتر لە 83 ئەندامى ژن هەبوو ئەمانە هەمووى بەربەستن لەبەردەم ساختەکاریدا.

 

هنداوى ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، پرسى چاودێرى کردن بەهەر سێ شێوازەکەى لەڕێگەى لایەنە سیاسى و حیزبە بەشدارەکان و کاندید و بریکارەکانیان و هەروەها چاودێرە نیشتیمانیەکان و ئامادەبوونى نزیکەى 7 تۆڕى چاودێرى نیشتیمانى و 60 هەزار چاودێرى شارەزا ئەوانەش بەهەنگاوێکى تر دادەنرێت لەڕێگرى کردن لەساختەکارى.

 

هنداوى دەشڵێت، هۆشیارى خەڵکى و دەنگدەر و کاندیدەکان زۆر گرنگە و تاوەکو زیاتر بێت و بەشدارییەکەیان کاریگەربێت ئەوا چاودێرى کردنیش ڕۆڵى باشترى دەبێت و بەربەست لەبەردەم ساختەکاریدا دادەنێت.

 

ئەو ڕاوێژکارەى کازمى باسى لەوەش کرد، ڕۆڵى حکومەتیش دەبێت بەهێزبێت بەتایبەت لەخوڵقاندنى کەشوهەوایەکى ئەمنیى لەبار چونکە ئەوە نەبێت ئاستەمە هەڵبژاردنێکى ئازاد بەڕێوە بچێت.