گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەکانیان بخوێنەرەوە

کۆمسیۆن چەند کاندیدێکى لە هەڵبژاردن دوورخستەوە 

2021.05.30 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن چەند کاندیدێکى لە هەڵبژاردن دوورخستەوە 

ناس کورد- 

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ژمارەیەک کاندیدى لە هەڵبژاردنى داهاتوو دوورخستەوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى یاسایان پێشێل کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان (30ى ئایارى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، کۆمسیۆن بەبڕیارى ئەنجومەنەکەى 20 کاندیدى بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتوو دوورخستووەتەوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ڕێگە بە حزب و هاوپەیمانێتییەکان دەدرێت کە لەماوەى سێ ڕۆژدا ناوى پاڵێوراوە دورخراوەکانیان بگۆڕن، هەروەها دەتوانن تانە لە بڕیارەکە بدەن ئەویش بەهەمان شێوە لەماوەى سێ ڕۆژدا و ئەگەر کاندیدە دورخراوەکە بڕیار لە بەرژەوەندى دەرچوو ئەوا دەگەڕێنرێتەوە.

 

سەبارەت بە هۆکارى دورخستنەوەى ئەو 20 کاندیدە هاتووە، بەهۆى ئەوەى سەرپێچى بڕگەى 3ى مادەى 8ى یاساى هەڵبژاردنەکانیان کردووە.

 

بەپێى بڕگەى 3ى مادەى 8ى یاساى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق، کاندید نابێت بەتاوان سزا درابێت یاخود تاوانى شەرەفى ئەنجام دابێت، یاخود بەشێوەیەکى نایاسایى بە پارەى گشتى دەوڵەمەند بووبێت، ئەگەر لێبوردنیشى بۆ دەرچووبێت، بەپێچەوانەوە لە مافى خۆ کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردن بێبەش دەبێت.

 

ناوى کاندیدە دوورخراوەکان:

 

-ذياب محمد محمد اسعد

-ريسان مقداد حسين الغراوي

-ناظم زاير حطاب تعبان

-نبيل محمد منشد

-علي درويش علي درويش

-فالح عبد العالي طاهر حسين

-علي يوسف حمود طلفاح

-علي سالم سعد نبهان

-كاظم جلاوي دغيش حجي البديري

-باسم عبد الله سلطان

-علي هادي صالح محي

-حسن فرحان حسين خليفة

-حنان هندي حمد عناز

-حياة كاظم سلمان

-بسمان ذنون سعيد الظاهر

- احمد اسماعيل مجيد بهران

-اياد عبود حمود محمد

-محمد حسين علي خضير

-احمد عبد الله عبد خلف

-معروف جاسم عبود مهدي الشمري