ناس کورد-
هاوسەرى کازم فاروق سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، کازم فاروق خۆى ئۆتۆمبێلى بۆ کڕیوە، بەوەش بەڵێنێکى خۆى شکاندووە بۆ ئەوەى شۆفێرى نەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.بەناز هاوسەرى کازم فاروق لەبەرنامەیەکى ئێن ئاڕ تى دوو رایگەیاند، ساڵانى 2009 و 2010 کە خوێندکارى زانکۆ بوون کازم فاروق چوبووە مێشکى کە نابێت ئافرەت ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت، کەسیشیان لە خێزانەکەیان ئۆتۆمبێلى لێناخوڕى.
وتیشى "منیش رازی بووم و وتم کێشە نییە، بەڵام دواى ئەوەى چوینە نەخۆشخانە و دەواممان زۆر بوو، خۆى چوو ئۆتۆمبیلى بۆ کڕیم، بەوەش بەڵێنەکەى شکاند".
لاى خۆیەوە کازم فاروق وتى هاوسەرەکەى هەموو رۆژێک بەیانیان زوو خەبەرى کردووەتەوە کە بیباتە دەوام، نیوەڕوانیش دەبوو بچوایە بە شوێنیدا، بۆیە ئۆتۆمبێلى بۆ کڕیوە.
لەبارەى ئەوەى چۆن یەکتریان ناسیوە، د.بەناز باسى لەوەکرد، ئەوان لەدوایین قۆناغى زانکۆ یەکتریان ناسیوە و هاوڕێ بوون، د.کازم داواى ژمارەکەى لێکردووە بۆ پرسیارکردنى هاوڕێیەکى و لەوەوە زیاتر یەکتریان ناسیوە.